سامانە سروشتیەکان: بەهۆی تەقینەوەی بۆریەکەوە هێندی مووچەی مانگێکی پێشمەرگە زەرەرمان کرد

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەسەر تەقینەوەی بۆریە نەوتییەکەی هەرێمی کوردستان - جیهان، بەیاننامەیەک دەردەکات و دەڵێت: ٢٥٠ ملیۆن دۆلار زەرەر لە هەرێم کەوتوو.

لەو بەیانەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکاندا هاتووە: لە ٢٧ی مانگی تەمووزدا چەندینجار هەوڵی تێکدانی ئەو بۆرییە دراوەو هەناردەکردنی نەوت بە تەواوەتی ڕاوەستاوە.
 
بەیانەکەی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان لەبری وەزارەتی دارایی قسە دەکات و دەڵێت: ئەو بڕە پارەیەی لە تەقاندنەوەی ئەو بۆریانە وەک زەرەر لەهەرێم کەوتووە، یەکسانە بە مووچەی مانگێکی پۆلیس و ئاسایش و پێشمەرگە.

وەزارەتی سامانە سروشتیەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکات لەو کاری تەقینەوەیە حکومەتی تورکیا هیچ زیانێکی وەهای بەرناکەوێت.



AM:10:34:03/08/2015