ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان داوای بانگهێشتی كونسوڵی توركیا دەكەن

سێ‌ ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان، سەبارەت بە بۆردومانی ناوچە سنوریەكانی هەرێمی كوردستان، داوای‌ بانگهێشتكردنی‌ كونسوڵی‌ توركیا ده‌كه‌ن بۆ په‌رله‌مانی‌ كوردستان.

رۆژی 1/8/2015 فرۆكەكانی دەوڵەتی توركیا سنورەكانی هەرێمی كوردستانیان بەزاندوو بە سەختی بۆردومانی بناری قەندیل و گوندی زەرگەلیان كرد، لە ئەنجامدا ژمارەیەك هاوڵاتی‌ شەهیدو برینداربوون.

هه‌ریه‌كه‌ له‌په‌رله‌مانتاران، مونیره‌ عوسمان‌و قاره‌مان قادر‌و زوڵفا مه‌حمود، داوا لە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان دەكەن، بانگهێشتی كونسوڵی‌ توركیا بكات لە هەرێمی كوردستان بۆ  روونكردوە سەبارەت بە هێرش‌و بۆردومانی فرۆكەكانی توركیا بۆ ناوچەكانی هەرێمی كوردستان كە دەیان هاوڵاتی سڤیل شەهید‌و بریندار بوون.



PM:02:32:03/08/2015