جەمیل بایک: هەڵسەنگاندنی بارزانی بەدبەختانەیە

هاوسەرۆکی کۆما جڤاکێن کوردستان کەجەکە جەمیل بایک دەڵێت: ئەگەر بارزانی وا بیردەکاتەوە سیاسەتی رەجەب تەیب ئەردۆغان و ئاکەپە تەنیا لەدژی پەکەکەیە هەڵەن و هەڵسەنگاندنەکانی بەو رەنگە لەلایەن مەسعود بارزانی جگە لە بەدبەختی شتێکی تری بەدواوە نیە.

جەمیل بایک، هاوسەرۆکی کۆما جڤاکێن کوردستان کەجەکە، لەوتارێکدا لەرۆژنامەی ( ئازادیا وڵات)
 رایدەگەیەنێـت: سەرقاڵبوونی بارزانی ئەوەندە بە سیاسەتێکی رۆژانە، تەماشا نەکردنی بەچاوی کوردان لەرووداوەکان، ئەوا بۆ ئەوانیش رێگا لەبەردەم سلبیات دەکاتەوە. 

لە نوسینەکەیدا بایک دەڵێت: دەوڵەتی تورک و حکومەتی ئاکەپە لەهەر قۆناغێک کە تەنگاو دەبن هەوڵدەدەن جیاخوازی لەنێوان کوردان دروست بکەن و سود لەقۆناغەکە وەربگرن".

هاوسەرۆکی کەجەکە داوا لە پارتی و لایەنە سیاسیەکانی دیکە دەکات کە نەکەونە ئەو هەڵەیەوە و دەڵێت:"  لەسەرووی هەمویانەوە پارتی (پەدەکە) پێویستە هیچ پارتیەکی کورد و سەرکردەیەکی سیاسی نەکەوێتە دۆخێکی بەو شێوەیە. هەندێک پەیوەندی ئەمرۆ هەن، بەڵام سبەینێ نابن!. بەڵام کورد هەمیشە پێویستیان بەیەکتر دەبێت. ئەگەر لە پەیوەندییەکاندا جار جار کێشەش هەبێت ، بەڵام کورد بەردەوام پێویستیان بەیەکتر دەبێت.



AM:08:39:04/08/2015