ڤیدیۆ، وێنە... خۆپیشاندانی هەڵەبجەی تازە تەقەی تێكەوت

‌فۆتو: پەیجی هەڵەبجەی تازە
خۆپیشاندانەكەی ئەمرۆی هەڵەبجەی تازە تەقە‌و توندوتیژی لێكەوتەوە‌و خۆپیشاندەران داوا لە حیزبی سۆسیالیست دەكەن قایمقامی قەزای شارەزور لەسەر كار لاببەن.

سەر لەبەیانی ئەمرۆ سێشەممە خۆپیشاندانێك لەلایەن ژمارەیەك لە هاوڵاتیانی خەڵكی هەڵەبجەی تازە بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بە كەمی خزمەتگوزارییەكان بەڕێوەچوو.

خۆپیشاندەران ماوەی ٧ ڕۆژیان داوە لایەنی پەیوەندیدار بۆ جێبەجێکردنی داواکاریەکان و وە لەپەیامێکیشدا بۆ حیزبی سۆسیالیت دەبێ لەماوەی ئەو ٧ ڕۆژەدا سۆران عەلی لەپۆستی قائیمقامی قەزای شارەزوور دورخەنەوە کەسێکی تر لەپۆستەدا دابنێن وە ئەگەر بەڵێنەکان جێ بەجێ نەکرا ئەوا سێ شەمەی داهاتوو دووبارە خۆپیشاندانی سەرتاسەری دەستپێدەکاتەوە.

لەخۆپیشاندانەكەی ئەمرۆدا تەقە‌و توندیژی روویدا كە بەهۆیەوە ٨ پۆلیس و ٢ خۆپیشاندەر برینداربوو بریندارەكان به ئۆتۆمبیلی هاولاتیان دەگەینرانه نەخۆشخانەی شەهید ڕەئوف بەگ.











PM:02:07:04/08/2015