بەپەلە.. محەمەد تۆفیق: لەگەڵ پارتیدا هیچ رێكەوتنێكمان نیە
محەمەد تۆفیق رەحیم، بەرپرسی ژووری پەیوەندییە دیبلۆماسییهکانی بزووتنەوەی گۆڕان رایگەیاند: ئێمە وەك گۆڕان لەگەڵ پارتیدا تا ئێستا هیچ رێكەوتنێكمان لەسەر پرسی سەرۆكایەتی هەرێم نیە.
پاش ئەوەی ئەبوبەكر عەلی ئەندامی سهرکردایهتی یەكگرتووی ئیسلامی رایگەیاند كە لایەنەكان رازی بوون بە درێژكردنەوەی ماوەی سەرۆكایەتی بارزانی بۆ ماوەی دوو ساڵ، لەمبارەیەوە لە لێدوانێكی تیایبەتدا بۆ سپی میدیا، محەمەد تۆفیق رەحیم، بەرپرسی ژووری پەیوەندییەكانی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند: ئێمە نازانین ئەبوبەكر عەلی چۆن بابەتی وای بڵاوكردوەتەوەو بەناوی هەر چوار لایەنەكەوە كە گوایە هەر چوار لایەنەكە رازیبوون بۆ ماوەی دوو ساڵ سەرۆكایەتی بارزانی درێژ بكرێتەوە، بەرامبەر بەوەی پارتی سیستمی پەرلەمانی پەسەند بكات، ئێمە وەك بزووتنەوەی گۆڕان لەهیچ جۆرە رێكەوتنێكی وادا نین".
حەمە تۆفیق رەحیم ئاماژەی بەوەشكرد، "ئێمە وەك گۆڕان تازە ئەمە دەبیستینو رێكەوتنی وا ئەسڵو ئەساسی نیە".
پێشتر ئەبوبەكر عەلی ئەندامی سهرکردایهتی یەكگرتووی ئیسلامی له تۆڕی کۆمهلآیهتی فهیسبووک له پۆستێکدا نووسیویهتی " لایەنەكان رازی بوون بە درێژكردنەوەی ماوەی سەرۆكایەتی بارزانی بۆ ماوەی دوو ساڵ بەرامبەر بەوەی پارتی سیستمی پەرلەمانی پەسەند بكاتو كەناڵی رووداویش ئەم هەواڵەی وەك مانشێتی سەرەكی خۆی دانابوو.
PM:04:27:04/08/2015