رۆژنامه ئه‌ڵمانییه‌کان له‌سه‌ر هاوکاری ئه‌مریکا بۆ تورکیا به‌توندی ره‌خنه ده‌گرن و ده‌ڵێن" ئه‌مه خیانه‌ته له کورده‌کان و یاریده‌ده‌ر نییه بۆ روبه‌روبوونه‌وه‌ی داعش".
رۆژنامه‌ی فرانکفۆرت روندشاو ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات که نازانن حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکاو تورکیا سه‌باره‌ت به دژایه‌تیکردنی تیرۆر " ده‌وڵه‌تی ئیسلامی " له‌سه‌ر چی رێککه‌وتوون و هیچ کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌گه‌ری له‌و باره‌یه‌وه سازنه‌کراوه، به‌ڵام تورکیا ئه‌و رێککه‌وتنه به‌کارده‌هێنێت بۆ هێرشکردنه سه‌ر پارتی کرێکارانی کوردستان، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌وه هۆی لاوازکردنی ئه‌و هێزه پیادهیهی که ئه‌مه‌ریکا سه‌رکردایه‌تی ده‌کات.
له هه‌ڵسه‌نگاندنی کاره‌کانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکادا رۆژنامه‌که ده‌ڵێت" ئه‌وروپا ماوه‌یه‌کی زۆره وازی له‌ئه‌مه‌ریکا هێناوه‌و وه‌ک ئه‌مجاره‌ش ته‌نها هه‌ندێک چه‌ک ده‌نێرن بۆ پێشمه‌رگه له باکوری عێراق، ئه‌م کاره‌ی ئه‌وروپا به‌س نییه بۆ ئه‌و به‌رپرسیارێتییه و ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا له ناوچه‌که‌دا هه‌یه‌تی، پێویسته یه‌کێتی ئه‌وروپا زیاتر خۆی بخاته نێو جه‌نگی دژه داعشه‌وه.
رۆژنامه‌ی برلینر تسایتونگ به‌ناونیشانی " خیانه‌تکردن له کورد" ده‌ڵێت " ئۆباما ده‌یه‌وێت ناوچه‌یه‌کی ئارام له سوریا دروستبکات ره‌نگه به‌رپه‌رچی فڕۆکه‌کانی سوریاش بداته‌وه، ئه‌مه به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌یه که بنکه‌ی ئینچه‌رلیک به‌کاربهێنرێت، پێش چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بیرۆکه‌ی ناوچه‌ی ئارام په‌سه‌ند بوو، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ئه‌و پرسه تێپه‌ڕی، ئه‌مڕۆ باشترین کار ئه‌وه‌یه که پاڵپشتی تاکه هێز به‌رامبه‌ر داعش بکرێت، ئه‌ویش کورده‌کانن، به‌ڵام خیانه‌ت له کورده‌کان کرا له پێناو بنکه‌یه‌کی ئاسمانی" ئینچه‌رلیک"، ئه‌مه‌ش ره‌نگه گه‌وره‌ترین هه‌ڵه بێت که هاوپه‌یمانانی رۆژئاوا کردیان.
رۆژنامه‌ی تاگسشبیگڵ گومان ده‌کات له دروستکردنی ناوچه‌ی ئارام و ده‌ڵێت: تورکیا به فه‌رمی داوای دروستکردنی ناوچه‌ی ئارام ده‌کات بۆ سوریه‌کان، به‌ڵام به نافه‌رمی رێگا گرتنه له‌وه‌ی کاتنۆنه کوردیه‌کان به‌یه‌ک بگه‌ن و قه‌واره‌یه‌ک دروسبکه‌ن، به‌ڵام پێده‌چیت هه‌ر ته‌مه‌نا بێت، روسیا دژیه‌تی، ئه‌مه‌ریکا ئاماده‌یی تێدا نییه بۆ دروستکردنی جۆره ناوچه‌یه‌کی وه‌ها، هه‌ر ئه‌مه‌شه پاڵی به ئه‌نقه‌ره‌وه نا پاشه‌کشه بکات و زۆر پێداگری له‌سه‌ر نه‌کات.