پارتی: دواجار نەوشیروان مستەفا گۆڕان رادەستی بنەماڵەی تاڵەبانی دەكات
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان، ڕه‌خنه له‌شێوه‌ی سیاسه‌تی گۆڕان ده‌گرێت و پێی نەوشیروان مستەفا دواجار گۆڕان رادەستی بنەماڵەی تاڵەبانی دەكات.
"عه‌لی عه‌ونی” ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان، به ماڵپەڕی باسنیوزی نزیك لە حیزبەكەی ڕاگه‌یاند: دۆخی كوردستان تایبه‌تمه‌نده، له‌ناو شه‌ڕێكی قورسی داعش داین، ئابڵوقه‌ی ئابوریمان له‌سه‌ره، ئایندهی ناوچه‌كه به‌نادیاری ماوه‌ته‌وه، له‌م لاشه‌وه له كوردستان دۆخی خۆمان زۆر باش نییه، "نه‌وشیروان مسته‌فا” ڕێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، ڕاستی نه‌گوت كه چوار ساڵی ئارام به‌ڕێوه‌یه، چونكه ئه‌وه ساڵێكی به‌سه‌ردا تێنه‌په‌ڕی خه‌ریكه هه‌مووشته‌كان هه‌ڵوه‌شێته‌وه، بۆیه‌ش خودی بیركردنه‌وه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا، له‌سه‌ر ڕه‌وشتی كوردستان، به‌شێكه له قه‌یرانه‌كه.
گوتی: "به‌داخه‌وه له شاری سلێمانی گۆڕان كلتورێكی دروست كردووه، كه كۆمه‌ڵێك كه‌س به‌بێ بیركردنه‌وه ده‌ستیان كردووه به جنێودان و سوتانی جامانه‌و سوتانی ڕه‌مزی نه‌ته‌وایه‌تی، كه ئه‌مانه زمانی سیاسه‌ت نیین نه‌وشیروان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان لێی به‌رپرسیارن، كه شارێكه پایته‌ختی فكری و ڕۆشنبیریبوو سه‌رده‌مانێك مه‌ركه‌زی فكری قه‌ومی بووه، ئێستا هێزێك ده‌یه‌وێت ئاراسته‌ی بكات و فكری لۆكاڵی به‌سه‌ردا بچه‌سپێنێت، به جۆرێك ڕه‌شبینیان بكه‌ن وڵات نه‌بینن، ئه‌و هێزه ده‌یه‌وێت ئه‌و شاره بچوك بكاته‌وه و ڕقی شار‌و شار دروست بكات، بۆیه بره‌ودان به‌م كلتوره نه‌وشیروان لێی به‌رپرسیاره.
عه‌لی عه‌ونی، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: یه‌كێتی كاتێك گۆڕانیشی له‌گه‌ڵ بوو بۆ ئه‌وه دامه‌زرا له‌دژی پارتی و دژی نه‌هجی بارزانی كاربكه‌ن، ئێستاش ئه‌و قوتابخانه وانه به گۆڕان و یه‌كێتی ده‌ڵێت، بنكه‌ی جه‌ماوه‌ریان زۆر له‌یه‌ك دوورنین، له‌سه‌ره‌وه له‌وه ده‌چێت له‌سه‌ر هه‌ندێك پۆست له‌یه‌ك دووربن، به‌ڵام له ئاستی جه‌ماوه‌ری یه‌كن و بونه‌ته كوتله كوتله گوتیشی: "یه‌كێتی ئه‌و پێشنیاره ده‌ده‌ن گۆڕان كه ئێمه یه‌ك حزبین و ده‌كرێت له چوار چێوه‌یه‌كی نۆێ كاربكه‌ن، "سه‌عدی پیره”ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ئه‌و قسه‌ی كرد كه هه‌ردووكیان ته‌واو له‌یه‌ك نزیكن، بۆیه یه‌كێتی له‌وه ده‌چێت ئه‌و كه‌سایه‌ته مهعنهویهیی له‌ده‌ست دابێت بۆیه ناچاره بكه‌وێته ژێر كاریگه‌ری گۆڕان یان گۆڕان ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی بكرێت”.
له‌باره‌ی ڕاده‌ست كردنه‌وه‌ی گۆڕان، به بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی پارتی ده‌شڵێت: "له دونیایی سیاسه‌ت هه‌مووشت مومكینه، بۆیه چونه‌وه‌ی نه‌وشیروان بۆ ناویه‌كێتی و ته‌سلیم كردنه‌وه‌ی گۆڕان به یه‌كێتی وارده، ئێستاش گۆڕان ده‌ستی داوه‌ته خانه‌نشین و گه‌نده‌ڵی له‌ناو حكوومه‌ت و ڕاست نه‌بوون له‌گه‌ڵ دروشمه‌كانیان”.
PM:02:35:05/08/2015