"پێنج لایەنەکە کۆنابنەوە"

ئەمڕۆ ٨/٦ کاتژمێر ١١ ی پێش نیوەرۆ لیژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان واژۆی راپۆرتی لیژنەی یاسایی دەکات لەسەر پرسی سەرۆکی هەرێم، بەڵام تا ئێستا هیچ وادەیەک بۆ کۆبوونەوەی پێنج لایەنەکە لە ئارادا نییە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە بە سپی راگەیاند "حیزبەکەی ئەوان حەزیان دەکرد بگەنە سازان لەسەر پرسی سەرۆکایەتی هەرێم، بەڵام دیارە لەبەر دووری ڕای هەردوو لایەنی چوار حیزبەکەو پارتی نەگەیشتینە سازدان".

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد هەمووی چەند کاتژمێرێکی کەم ماوە بۆ دانیشتنی لیژنەی یاسایی پەرلەمان، بەڵام تا ئێستا هیچ وادەیەک بۆ کۆبوونەوەی " چرکەکانی کۆتایی" لەبەرنامەدا نییە.

وا بڕیارە ئەمڕۆ کاتژمێر ١١ ی پێشنوەرۆ لە کۆی ١١ ئەندام شەش ئەندامی لیژنەی یاسایی لەپەرلەمان بەبێ نوێنەرانی پارتی و هاوپەیمانەکانی واژوو لەسەر راپۆرتی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان لەسەر پرسی سەرۆکایەتی هەرێم بکەن.



AM:08:41:06/08/2015