"باسەرۆکی حکومەت چارەسەری کێشەی خەڵک بکات"

پەرلەمانتارێکی گۆڕان پێیوایە لەبری ئەوەی سەرۆکی حکومەت هێرش بکاتە سەر پەرلەمان، باشتر وایە لەم هەموو کێشەیەدا کەخەڵک هەیەتی کۆبوونەوە بکات کە نزیکەی مانگێکە کۆبوونەوەی بە ئەنجومەنی وەزیران نەکردووە.

بێستوون فایەق پەرلەمانتاری گٶڕان لە نووسینیکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک دەلێت: دەبو نەک ھەفتانە، بەڵکو ھەموو ڕۆژێک دوای دەوامی وەزیرەکان لەوەزارەتەکانیان، سەرۆکی حکومەت وەزیرەکانی کۆبکردایەتەوەو چارەیەکیان بۆ ئەو ھەموو داوایەی خەڵک پێ بوایە."

ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت "ئەو ھەموو کێشەو قەیرانە لەھەرێمدا ھەیە، بەڵام زیاتر لەمانگێکە ئەنجومەنی وەزیران کۆبونەوەی ئەنجامنەداوەو، دەبو نەک ھەفتانە، بەڵکو ھەموو ڕۆژێک دوای دەوامی وەزیرەکان لەوەزارەتەکانیان، سەرۆکی حکومەت وەزیرەکانی کۆبکردایەتەوەو چارەیەکیان بۆ ئەو ھەموو داوایەی خەڵک بدۆزیایەتەوە.

بێستوون فایەق وتیشی "ئەوەتا نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەت بەھۆی کاری حزبی و مەسەلەی سازانەوە دەوام ناکات و ناچێتە ئەنجومەنی وەزیران، لەکاتێکدا ئەو سەرۆکی حکومەتەو شوێنی ئەو ئەنجومەنی وەزیرانە، نەک مەکتەبی سیاسی و مەسەلەی سازان".

سەبارەت بە کارەکانی حکومەت، بێستون فایەق ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کاری سەرۆکی حکومەت دۆزینەوەی چارەسەرە بۆ بێکاریی و شوێنی نیشتەجێبون و کۆچی گەنجان، نەک گەڕان بۆ سازان لەدەرەوەی پارلەمان.

لەسەر قسەکانی نێچیرڤان بارزانی لەبارەی پەرلەمانەوە بێستون فایەق دەڵێت: کاری سەرۆکی حکومەتێک کە ھەموو شەرعیەتێکی تەنھا لەپەرلەمانەوە وەرگرتوە، ھەوڵدانە بۆ بەدامەزراوەییکردن و متمانە پەیداکردن بۆ دەزگا شەرعیەکان نەک ئەوەی کە خۆی باسی دەکات و دەڵێت؛ پرسی سەرۆکایەتی ھەرێم کاری پارلەمان نییە".



PM:12:09:06/08/2015