ڤیدیۆ... هەوادارێك گێچەڵی سێکسی بە تایلۆر سویفت دەکات

ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی تایلۆر سویفت لە دواین ئاهەنگیدا توشی ڕووداوێكی نەخوازراو دەبێت.

تایلۆر سویفت لەكاتی وتنی یەكێك لە گۆرانییەكانی لە ئاهەنگەكەی لە كەنەدا، هەوادارێكی دەست درێژ كاتە  سەر ستەیجەكە و هەوڵی گرتنی قاچی دەدات، بەڵام كارەكەی سەركەوتوو نابێت.

سویفت بەم ڕووداوە توشی سەرسوڕمان دەبێت، بەڵام لە گۆرانی وتن بەردەوام دەبێت گرنگی بەر ِووداوەكە نادات.

لەلایەكی دیكەوە تایلۆر سویفت بە داوای لێبوردنێك كۆتای بە كێشەی خۆی و كچە ڕاپەری ناسراو نیكی میناج هێنا، ئەمەش دوای ئەوەی میناج ڕەخنەی لەوەگرتبوو كە كلیپەكەی نەپاڵێوراوە بۆ وەرگرتنی خەڵاتی (MTV) ئەمەش لەبەر ئەوەی ڕەش پێستە و سپی پێستەكان خراونەتە پێشییەوە، سویفتیش وایزانووە لە قسەكانیدا مەبەستی ئەوە، بەڵام دواتر دوای لێبوردنی لێكردووە دانی بەوەدا ناوە كە ئەو هەڵ تێگەشتووە.



PM:03:10:06/08/2015