بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئەحمەدی حاجی رەشید رایگەیاند" پشكی هه‌رێم بۆ مانگی حه‌وت، ده‌چێته نزیكه‌ی (100) ملیار دینار".
ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید، بڕیاردەری لیژنه‌ی دارایی له‌پەرلەمانی عێراق بە سپی راگەیاند: بڕی ئەو نه‌وته‌ی هه‌رێم له‌مانگی ڕابردوو هه‌نارده‌ی كردووە لە رێگای سۆمۆوە، داهاته‌كه‌ی 100 ملیۆن دۆلار ئه‌و پاره‌یه‌ش ده‌كاته (120) ملیار دینار، كاتێكیش به‌غدا (10%) له‌و پاره‌یه ده‌بڕێت، ده‌كاته (100) ملیار دینار، بەڵام ئەگەر پارەی پێشمەرگەشی بچێتە سەر دەکاتە ١٢٠ ملیار دینار واتە ١٠٠ ملیۆن دۆلار.
ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت: جیاوازی لەژمارەی ناردنی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و بەغدادا هەیە، هەرێم دەڵێت" له‌مانگی ڕابردوودا دوو ملیۆن‌و (٢٠١) هه‌زارو (٥٤٠) به‌رمیل نه‌وتی ڕاده‌ستی كۆمپانیای سۆمۆ كردووه، به‌ڵام بەغدا دەڵێت هه‌رێم له‌مانگی حه‌وتدا بڕی ملیۆنێك‌و (263) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی، له‌ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جیهانه‌وه ڕاده‌ستی كۆمپانیای سۆمۆ كردوه".