به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و رێککه‌وتنه‌ی که ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ تورکیادا کردوویانه که خۆیان دووربگرن له یه‌په‌گه، تورکیا شه‌ش شه‌ڕڤانی رۆژئاوا راده‌ستی به‌ره‌ی نوسره ده‌کات.
یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل له به‌یانێکدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن که حکومه‌تی تورکیا شه‌رڤانان (عومه‌ر قادر، ئه‌حمه‌د شێركۆ، رێبه‌ر سیهۆ، ئه‌حمه‌د حه‌لوم، جه‌مال ئه‌حمه‌د، به‌شیر محه‌مه‌د) یان که برینداربوون له کوبانێ له نه‌خۆشخانه‌کانی تورکیا راده‌ستی به‌ره‌ی نوسرا که رێکخراوێکی سه‌ر به‌قاعیده‌ن کردووه.
له‌و به‌یانه‌دا یه‌په‌گه ده‌ڵێت: پێش ماوه‌یه‌ك شه‌ش شەڕڤانیان لەشەڕی به‌رامبه‌ر داعش له‌كۆبانێ برینداربون، له‌خاڵی سنوری مرشد بنار ناردوەتە باکوری کوردستان به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن، بەڵام چەند رۆژێکە هیچ هەواڵێکی ئەو شەڕڤانانە نازانن.
یه‌په‌گه ده‌ڵێن : به‌پێی زانیارییه‌كانیان، تورکیا ئەو شەڕڤانانەی لەرێگای دەروازەی سنوری باب هەوا رادەستی چەکدارانی به‌ره‌ی نوسرە کردوە.