له‌سه‌ر پرسی سه‌رۆکایه‌تی هه‌ریمی کوردستان پێشمه‌رگه ئینزاری لایه‌نه سیاسییه‌کان ده‌کات و ده‌ڵێن" لایه‌نه سیاسییه‌كان كه‌وتوونه‌ته ململانێیه‌كی نادروست و ناوه‌خت، كه خه‌ریكه هه‌رێم به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كی نادیار ده‌بات".
له په‌یامێکدا فه‌رمانده‌کانی پێشمه‌رگه‌داوا له‌سه‌رجه‌م حیزب و لایه‌نه‌کان ده‌که‌ن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر مێزی گفتوگۆ وده‌ڵێن: ده‌ره‌نجامه خراپه‌كانی ئه‌م بارودۆخه كه كاریگه‌ری به‌سه‌ر هه‌موو گه‌لی كوردستانه‌وه ده‌بێت، كاریگه‌ری به‌سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیشه‌وه ده‌بێت.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه:
بۆ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان
سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان
سه‌رۆكایه‌تیی حكوومه‌تی كوردستان
حیزب و لایه‌نه سیاسییه كوردستانییه‌كان
جه‌ماوه‌ری به‌شه‌ره‌فی كوردستان.
سڵاو و ڕێز.....
ئێمه كۆمه‌ڵێك پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كه ناومان له خواره‌وه هاتووه، له ڕوانگه‌ی هه‌ستكردنمان به به‌رپرسیاریه‌تیی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی له‌م قوناغه‌ی كوردستان و ناوچه‌كه‌ی پێدا تێده‌په‌ڕێت، به ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تیی خۆمانمان زانی ئه‌م په‌یامه ڕابگه‌یه‌نین:
به‌رێزان،
به شاهیدیی هه‌موو دونیا، ئه‌وه ماوه‌ی زیاتر له ساڵێكه به درێژاییی زیاتر له (1000) كیلۆمه‌تر له خانه‌قین و جه‌له‌ولاوه تا شنگال و زوممار، تا ده‌گاته كۆبانی، ده‌یان هه‌زار پێشمه‌رگه و خۆبه‌خش له ڕۆڵه‌كانی ئه‌م گه‌له خێرنه‌دیوه له به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی به‌رگریكردنن له خاك و گه‌لی كوردستان له دژی دڕنده‌ترین تیرۆرستانی ئه‌م سه‌رده‌مه و له قورسترین بارودۆخدا به‌سه‌رما و گه‌رما، شه‌ونخوونی ده‌كه‌ن له سه‌نگه‌ره‌كاندا و زیاتر له (1200) پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان شه‌هید بوون، به هه‌زارانیش بریندار و په‌ككه‌وته بوون، كه‌چی به‌داخه‌وه له بارودۆخێكی هه‌ستیار و مه‌ترسیدار له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، لایه‌نه سیاسییه‌كان كه‌وتوونه‌ته ململانێیه‌كی نادروست و ناوه‌خت، كه خه‌ریكه هه‌رێم به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كی نادیار ده‌بات.
بۆیه ئێمه به‌ناوی خۆمان و برا پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان، داوا ده‌كه‌ین بۆ ڕێزگرتن له خوێنی شه‌هیدانمان و ماندووبوونی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و به له‌به‌رچاوگرتنی مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، كه ئێمه له هه‌موو كه‌س زیاتر هه‌ستی پێ ده‌كه‌ین و بۆ پاراستنی یه‌كێتی و یه‌كڕیزیی گه‌له‌كه‌مان، هه‌روه‌ها له‌به‌رچاوگرتنی بار و گوزه‌رانی هاووڵاتیانی كوردستان، كه به‌ده‌ست ده‌یان كێشه و گرفته‌وه ده‌ناڵێنن، داواتان لێ ده‌كه‌ین هه‌رچی زووه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر مێزی گفتوگۆ و دوور له نه‌فه‌سی حیزبایه‌تی و به ڕۆحێكی نیشتیمانپه‌روه‌رانه هه‌نگاو بنێن بو چاره‌سه‌رێكی ئاشتیانه و دوور له هه‌ر ده‌مارگیرییه‌ك، كه له ده‌ره‌نجامدا گه‌لی كوردستان باجه‌كه‌ی ده‌دات.
داوا ده‌كه‌ین ماندووبوون و خه‌باتی پێشمه‌رگه ڕێزی لێ بگیرێت. ئه‌مه قوناغێكی هه‌ستیاره و پێویسته به ڕۆحێكی به‌رزی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی، مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن و به هه‌نگاوێكی دلخۆشكه‌ر، وره‌ی پێشمه‌رگه به‌رزتر ده‌كه‌نه‌وه و ڕۆحی فیداكارییان به‌هێزتر ده‌كه‌ن.
به‌رێزان ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر كه‌س له ماڵ و چاره‌نووسی خۆی دڵنیا نه‌بوو، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان وڵاتی پاراست و گه‌یشتین به ئه‌مرۆ، بۆیه ده‌ره‌نجامه خراپه‌كانی ئه‌م بارودۆخه كه كاریگه‌ری به‌سه‌ر هه‌موو گه‌لی كوردستانه‌وه ده‌بێت، كاریگه‌ری به‌سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیشه‌وه ده‌بێت. ده‌بێ هه‌موو لایه‌ك بزانن هه‌ر هه‌نگاوێك بۆ چاره‌سه‌ریی كێشه‌كان له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌وه پشتیوانی ده‌كرێت و له‌لایه‌ن گه‌لی كوردستانیشه‌وه به ڕێزه‌وه حیسابی بۆ ده‌كرێت. چاوه‌ڕوانی هیممه‌ت و هه‌ڵوێستی به‌رزی كوردایه‌تی و دڵسۆزانه‌تانین.
له‌گه‌ڵ ڕێز و خۆشه‌ویستیمان.
7/8/2015
تێبینی: بۆ ئاگاداریی هه‌موو لایه‌ك، ده‌یان پێشمه‌رگه‌ی تر په‌یوه‌ندییان كردووه بۆ پشتگیریی ئه‌م هه‌ڵویسته و به‌رده‌وامیشی هه‌یه.
١- محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود
٢- مه‌حموود سه‌نگاوی
٣- زه‌عیم عه‌لی
٤- شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا
٥- فه‌ره‌یدوون جوانڕۆیی
٦- مسته‌فا چاوڕه‌ش
٧- حه‌مید ئه‌فه‌ندی
٨- جه‌میل هه‌ورامی
١٠- قادر قادر
١٠- عه‌دنانی حه‌مه‌ی مینه
١١- ملازم یوونس
١٢- حامدی حاجی غالی
١٣- محه‌مه‌د مه‌لا عه‌لی هه‌ڵه‌بجه‌یی
١٤- مامۆستا جه‌لال
١٥- ئه‌نوه‌ری حاجی عوسمان
١٦- فه‌ریق جه‌مال ئێمنكی
١٧- وه‌ستا ڕه‌سوول
١٨- سه‌ید كاكه
١٩- عه‌بدوڵڵا بۆر
٢٠- جه‌مال مورتكه
٢١- عه‌زیز وه‌یسی
22- حه‌مه ڕه‌شید قه‌ره‌داخی
23- موحسین ده‌شتی
24- محه‌مه‌د حاجی قادر
25- به‌ڵێن عه‌بدوڵڵا
26- به‌همه‌ن حسێن
27- سه‌عد خالد
28- مام غه‌فوور
29- شێخ عه‌لی
30- محه‌مه‌د خالد بۆسه‌ڵی
31- عوسمان قاسم
32- عه‌لی تێلی
33- قاسم شه‌شۆ
34- خالد كۆچه‌ر
35- خالد بانی
36- عادل ڕه‌ش
37- مه‌ریوان كه‌ریم ئاغا
38- سه‌ید هه‌ژار
39- شێخ زرار شێخ قادر
40- حه‌سه‌ن نووری
41- تارق هه‌رنی
42- سه‌عدی عه‌لی بڕنۆ