جێگری سکرتێری کۆمەڵە لەهەوڵێکی تیرۆرکردن رزگاری بوو
سەرلەبەیانی ئەمرۆ جێگری سکرتێری کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە بارەگای کۆمەڵە کە کەوتووەتە نێوان گوندی زەڕگوێز و قەرەداخ لە پارێزگای سلێمانی لە هەوڵێکی تیرۆرکردن رزگاری بوو.
رەزا کەعبی، جێگری سکرتێری کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بە سپی میدیای راگەیاند:" لە لایەن پێشمەرگەیەکەوە بەناوی فەرید ئەحمەدی هەوڵی تیرۆرکردنم درا، بەڵام خۆشبەختانە هەوڵەکەی سەری نەگرت".
کەعبی وتیشی: " فەرید دەمانچەیەکی دەرهێناو ویستی تەقەم لێبکات، بەڵام بە هۆی ئەوە لێی نیزیک بووم، دەستیم گرت لەو کاتەشدا3 فیشەک لە دەمانچەکە تەقین، بەڵام هیچکام لە فیشەکەکانم بەرنەکەوت و دوای پێکدادان و بەگژیەکداچوون، ئەحمەدی رایکردو بنکەی بانەگەورەی بەجێهێشت".
PM:11:33:08/08/2015