هەرچەندە نیوەرۆی ئەمڕۆ ٨/٩ لیژنەی یاسایی پەرلەمان راپۆرتی هەموارکراوی یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کرد، بەڵام تا ئێستا هیچ کاتێک دیاری نەکراوە بۆ کۆبوونەوەی نا ئاسایی پەرلەمان.
سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە پێدەچێت سەرۆکایەتی پەرلەمان هەندێک کاتی تر بدات بە لایەنە سیاسیەکان بۆ سازدان لەکاتێکدا هەندێک ئاماژە دەبینرێت لەلایەن پارتیەوە کە لەسەر پرسی سەرۆکایەتی هەرێم هەندێک سازش بکات.
راپۆرتی هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم بۆ سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان به‌رزكرایه‌وه‌و له‌كۆی 11 ئه‌ندامیش 6 په‌رله‌مانتار ئیمزایان كرد.
دوای ئه‌وه‌ی له رۆژی 2015/8/3، لیژنه‌ی كاروباری یاسایی‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی لیژنه‌كه، راپۆرتی كۆتایی له‌سه‌ر هه‌ر چوار پڕۆژه یاساكانی تایبه‌ت به هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم ته‌واوكرد، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 2015/8/9، لیژنه‌ی كاروباری یاسایی‌ی په‌رله‌مانی كوردستان راپۆرته‌كه‌ی به‌رزكرده‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بۆ ئه‌نجامدانی رێككاره یاساییه‌كانی.