سکرتێری ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند: من پێم باشه هه‌ر له‌سه‌رتاوه یه‌كێتی به مه‌رج به‌شدار بێت له لابردنی سه‌رۆكی هه‌رێم ئه‌ویش ئه‌بێت پۆسته‌كه بدرێت به كه‌سێكی ناو یه‌كێتی.
عادل موراد لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە نوسینێکدا بەناونیشانی " سەرۆک لەکێ بێت " دەڵێت: چه‌ند رۆژێكی تر ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم كۆتایی دێت . بۆ ئه‌م به‌به‌سته چه‌ند ئه‌گه‌رێك له‌به‌ر ده‌ستدایه وه كو هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته و هەڵبژاردن له رێگه‌ی په‌رله‌مانه‌وه و دانانی سه‌رۆكی په‌رله‌مان به سه‌رۆكی هه‌رێم .وه‌كو ئه‌زانن یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان كه خاوه‌نی پێگه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری به‌هێزه له ناوچه‌كه ئێستا خه‌ریكه ئه‌بێته حزبی سێهه‌م له هه‌موو جمگه سه‌ره‌كیه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م هه‌رێمه دائه‌ماڵرێت.
سکرتێری ئەنجومەنی ناوەند دەڵێت: منیش وه‌كو هه‌رتاكێكی یه‌كێتی هه‌ست به مه‌ترسیه‌كی گه‌وره ئه‌كه‌م له‌سه‌ر ئستحقاقی حزبه‌كه‌مان . ره‌نگه له دوای لابردنی سه‌رۆكی هه‌رێم ئه‌و پۆسته له ده‌ستی یه‌كێتی نه‌مێنێ ، بۆیه یه‌كێتی بۆ ئه‌م دۆخه پێویسته یاریچیه‌كی زۆر شاره‌زا بێت و بزانێت چۆن معادهلهكه یه‌كلا ده‌كاته‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی.
سەبارەت بە پۆستی سەرۆکی هەرێم لە داهاتوودا بۆ کێ دەبێت، ئەو دەڵێت: من پێم باشه هه‌ر له‌سه‌رتاوه یه‌كێتی به مه‌رج به‌شدار بێت له لابردنی سه‌رۆكی هه‌رێم ئه‌ویش ئه‌بێت پۆسته‌كه بدرێت به كه‌سێكی ناو یه‌كێتی، من ناڵێم ئه‌و كه‌سه با من بم، با هه‌ر تاكێكی یه‌كێتی بێت، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی له‌سه‌ر لیستی یه‌كێتی بێت، ئه‌وه مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌توانی ئه‌و پرسه یه‌كلا بكاته‌وه كه كێ بێت، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه یه‌كێتیش ئستحقاقی خۆی وه‌رگرێت به وه‌رگرتنی یه‌كێك له سێ پۆسته باڵاكه‌ی هه‌رێم .