پەكەكە كۆپتەرێكی سوپای توركیای خستەخوارەوە

ئەمرۆ دووشەممە هیلیكۆپتەرێكی سوپای توركیا لەناوچەی شرناخ لەلایەن گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان خرایە خوارەوە.

بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی حوڕیەت، ئەمرۆ 10/8 لەناوچەی شرناخ گەریلاكانی پەكەكە كۆپتەرێكی سەربازیی توركیایان خستەخوارەوە كە بەهۆیەوە یەكێك لە فرۆكەوانەكانی كوژرا‌و یەكێكی دیكەش برینداربوو.

بەپێی هەواڵەكە پاش كەوتنەخوارەوە ئەو كۆپتەرە، ناوچەكە لەلایەن فرۆكە جەنگییەكانی توركیاوە بۆردومان كراوە.



PM:04:22:10/08/2015