سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی وەڵامی د. بەرهەم دەداتەوە

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان بێگەرد تاڵەبانی دەڵێت: هەڵوێستی ئێمە هەمان ئەو پرۆژەیە کە پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمانمان کردووە.

بێگەرد تاڵەبانی سەرۆکی فراکسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە نووسینێکدا بەناونیشانی " بۆ رای گشتی خەڵکی کوردستان و سەرجەم دۆست و لایەنگرانی یەکێتی"، دەڵێت: یەکێتی نیشتمانی کوردستان سوورە لەسەر ھەلوێستەکانی خۆی و بەرنامەی ئێمە ھەمان ئەو پڕۆژەیەیە کە پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمانمان کردووە".

هەروەها دەڵێت: دەنگ دەرانیشمان دڵنیا دەکەینەوە وەک فراکسیۆنی یەکێتی لە جێگەی متمانەی ئەوان دەبین و لەسەر ھەڵوێستی خۆمان سوورین.

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە شەرعیەتی چارەسەری ھەموو پرسەکان پەرلەمانی کوردستانە.



PM:10:34:10/08/2015