گۆڕان: جگە لەو پرۆژەیەی لەسەرۆکایەتی پەرلەمانە پشتگیری هیچ پرۆژەیەک ناکەین

بزووتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت : جگە لەو پرۆژەیەی کە لەسەرۆکایەتی پەرلەمانەوە لەسەر هەموارکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتی هەرێم، پشتگیری هیچ پرۆژەیەک ناکەین.

بەرپرسی میدیاکانی گۆڕان رەزاق شەریف لە لێدوانێکی تایبەت بە سپی لەسەر ئەو پرۆژانەی لەم دوو رۆژەی دوایدا لەنێویاندا پرۆژەی جێگری دووەمی سکرتێری گشتی یەكێتی، د .بەرهەم ساڵح، دەڵێت: جگە لەو پرۆژەیەی لەسەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستانە، ئێمە وەک گۆڕان پشتگیریمان لەهیچ پرۆژەیەک نەکردووە.

ناوبراو وتیشی: ئەو پرۆژەیەش بە فاکتەری چارەسەری پرسی سەرۆکایەتی دەزانین، بۆیە ئێمە وەک گٶڕان جگە لەپرۆژەی پەرلەمان پشتگیری هیچ پرۆژەو پێشنیازێکمان نەکردووەو پرۆژەی پەرلەمان بە تاکە پرۆژەی چارەسەر پرسی سەرۆکایەتی دەزانین. 



PM:01:07:11/08/2015