ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی ئاڵا تاڵه‌بانی پێیوایه پرۆژه‌که‌ی دکتۆر به‌رهه‌م له‌سه‌ر پرسی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم " ریسه‌که‌ی کرۆدته‌وه به خوری".
تاڵه‌بانی له تۆرێ کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک له نوسینێکدا داوا له فراکسیۆنی سه‌وز ده‌کات " ئەوانەی لە ژێر كاریگەری پەیامە راستەقینەكەی (یەكێتین) بەهیچ شیوەیەك نەچنە زێر باری جی بەجێكردن."
ئاڵا تاڵه‌بانی که سه‌رۆکی فراکسیۆنی یه‌کێتییه له په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت: لەلایەك ئێمە پرۆژەمان پێشكەشی پەرلەمان كردووە لەلایەكی تر سەرلەبەری پرۆژەكە سفر دەكرێتەوە و پرۆژەیەك داتاشراوە بۆ مانەوەی بارزانی لە پۆستەكەی.
رۆژی 8/10 جێگری دووه‌می سکرتێری گشتی یه‌کێتی د.به‌رهه‌م ساڵح پرۆژه‌یه‌کی له‌سه‌ر قه‌یرانی حوکمڕانی ئاراسته‌ی حیزبه‌کانی و ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کان کرد، دوێنێ مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی په‌سه‌ندی کرد، ئه‌مڕۆ سه‌رکردایه‌تی له‌کۆبوونه‌وه‌دایه له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه‌یه، له‌ناو ژماره‌یه‌ک له‌کادیرانی ناوه‌ندی یه‌کێتیش ئه‌و حیزبه به‌ڕاشکاوانه ره‌خنه له‌و پرۆژه‌یه ده‌گرن.