ئیمام داوا لەم هونەرمەندانە دەكات لە ئاهەنگی كوڕەكەیدا گۆرانی بڵێن

هونەرمەندی گەورەی عەرەب عادل ئیمام ئامادەكاری بۆ ئاهەنگی كوڕە بچوكەكەی دەكات و چەند هونەرمەندێكیش بانگهێشت دەكات.

عادل ئیمام هەفتەی داهاتوو ئاهەنگی هاوسەرگیری بۆ محەمەد ئیمامی كوڕە بچوكی سازدەكات، كە یەكێكە لە هونەرمەندە دیارەكانی میسر و لەگەڵ باوكیدا بەشداری چەند كارێكی كردووە.

كەسێكی نزیك لە ئیمام بە میدیاكانی ڕاگەیاندووە كە ئاهەنگەكە لە یەكێك لە ناوچە كەناراوەكانی باكوری میسر سازدەكرێت و پێشبینی دەكرێت كە ئاهەنگێكی گەورە و ئەفسانەی بێت، هەروەها چەندین هونەرمەند و كەسانی سیاسی و وەزیر ئامادە دەبن.

لەنێو ئەو هونەرمەندانەی بانگهێشت كراون دیارترینیان عەمرو دیابە، هەروەها عادل ئیمام داوای لە هونەرمەندان شیرین عەبدولوەهاب و محەمەد مونیر كردووە لە ئاهەنگەكەدا گۆرانی بڵێن.



PM:03:46:12/08/2015