ڤیدیۆ...هەمووان لە شۆكدان

ئەستێرەی بەناوبانگی میسری نور الشریف كۆچی دوایی دەكات و هونەرمەندان و جەماوەرەكەی توشی شۆك دەكات.

پاش ململانێیەكی سەخت لەگەڵ نەخۆشیدا نور الشریف لە تەمەنی 69 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد و مردنەكەی بەجۆرێك بوو كە زۆرێك لە هونەرمەندان و هەوادارانی توشی سەرسوڕمان كرد ئەمەش بەهۆی ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا هیچ هەواڵێك لەبارەی تەندروستییەوە بڵاونەكراوەتەوە.

دوای دڵنیابونەوە لە هەواڵەكە زۆرینەی ئەستێرە و هونەرمەندە ناودارەكانی جیهانی عەرەبی پرسە و سەرخۆشی خۆیان ڕاگەیاند، زۆرێك لە میدیا جیهانی و بیانییەكانیش گرنگیان بە بڵاوكردنەوەی هەواڵی كۆچی دوایی ئەو هونەرمەندەدا.

الشریف ماوەی زیاتر لە 50 ساڵە سەرقاڵی ئەنجامدانی كاری هونەرییە و بەشداری زیاتر بە 250 كاری سینەمای و درامی و شانۆیی كردووە، هەرلەڕێی هونەریشەوە بوسی هاوسەری ناسیوە كە یەكێكە لە ئەستێرە دیارەكانی میسر و خاوەنی دوو كچن بە ناوەكانی مەی و سارە كە سەرقاڵی ئەنجامدانی كاری هونەرین.

ئەمڕۆش لە مەراسیمێكی گەورە و بە ئامادەبونی خێزانەكەی و زۆرێك لە ئەستێرە دیارەكانی میسر وەك (عادل ئیمام، مەحمود یاسین، یەحیا فەخەرانی،  مەحمود عەبدولعەزیز، یوسرا، ئیلهام، سوهێر رەمزی، میرفەت ئەمین،، لوبلوبە، رەجا جەدراوی، فیردەوس عەبدولحەمید،شەهیرە، فاروق فیشاوی، ئەحمەد سەقا، حەسەن رەداد).

زۆرێك ناشتنەكەی نور الشریفیان وەك خۆپیشاندانێكی هونەری ناوبردووە، بەوپێیەی زۆرترین هونەرمەندە ناوداركانی عەرەبی كۆكردۆتەوە.







PM:03:57:12/08/2015