یه‌كگرتوو هه‌ڵوێستی خۆی لەسەر پرسی سەرۆكی هەرێم ڕاگه‌یاند
وته‌بێژی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ڵوێستی حزبه‌كه‌ی نه‌گۆڕه‌و ده‌شڵێت:"پێویسته سه‌رۆكی هه‌رێم له‌په‌رله‌مانه‌وه لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت". پێیشیوایە یەكگرتوو بۆ یەكلایكردنەوەی دۆزە هەستیارەكان قەناعەتی بە سازانی نێوان لایەنەكان هەیە.
له‌ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا هیوا میرزا سابیر، وته‌بێژی یه‌كگرتووی ئیسلامی ڕایگه‌یاند: یه‌كگرتوو له‌گه‌ڵ سیستمی په‌رله‌مانیدایه‌و ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، پێویسته سه‌رۆكی هه‌رێم له‌ناو په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه هه‌ڵبژێردرێت.
سه‌باره‌ت به‌ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمیش وتویه‌تی:"پێویسته سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌سه‌ڵاته‌كانی ڕێكبخرێنه‌وه، له‌په‌رله‌مانی كوردستانیشه‌وه لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت".
له‌باره‌ی به‌رنامه‌یه‌كی كه‌ناڵی NRT وته‌بێژه‌كه‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامی ڕوونیكردۆته‌وه، له‌نوسینی تایتڵه‌كاندا چه‌واشه‌كاری كراوه‌و لێدوانه‌كان به‌ئاڕاسته‌یه‌كی پێچه‌وانه شێوێنراون، كه به‌ته‌واوه‌تی دژ به هه‌ڵوێست‌و بۆچونه‌كانی یه‌كگرتووی ئیسلامیه.
ڕاشیگه‌یاندوه، ئه‌و جۆره كارانه پێچه‌وانه‌ی كاری پیشه‌یی‌و ئیتیكی ڕۆژنامه‌نوسیه.
PM:04:52:12/08/2015