سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی پرۆژه‌که‌ی په‌رله‌مانی په‌سه‌ند کرده‌وه
کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی پرۆژه‌که‌ی فراکسیۆنی یه‌کێتی له‌په‌رله‌مانی کوردستان په‌سه‌ند کرد.
به‌مه‌به‌ستی نه‌بوونی دوو پرۆژه‌و له‌ت نه‌کردنی تواناکانی یه‌کێتی، سه‌رکردایه‌تی ئه‌و حیزبه پرۆژه‌که‌ی به‌رهه‌م ساڵحی وه‌لاناو، پرۆژه‌که‌ی فراکسیۆنی یه‌کێتی په‌سه‌ند کرد.
ئه‌مڕۆ سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی نیشتمانی له‌سه‌ر یه‌کخستنی رای خۆیان سه‌باره‌ت به‌پرسی سه‌رۆکی هه‌رێم له سلێمانی کۆبوونه‌وه، دوای شه‌ش کاتژمێر کۆبوونه‌وه ئه‌و حیزبه بڕیاری سوربوونی خۆیان له‌سه‌ر پرۆژه‌که‌ی فراکسیۆنی یه‌کیتی له‌په‌رله‌مانی کوردستان دووپاتکرده‌وه.
PM:04:58:12/08/2015