ئەندامێكی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی، رایگهیاند زۆرینهی سهركردایهتی لهگهڵ پرۆژهكهی بهرههم ساڵح نهبوون و ئەوان داکۆکی لەپرۆژەی فراکسیۆنی سەوز دەکهن.
فەرید ئەسەسەرد ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی، بهماڵپهری مهڵبهندی سلێمانی حزبهكهی راگهیاندوه لەکۆبوونەوەکەی ئەمرۆ ئەنجومەنی سەركرایەتی یەكێتی بۆماوەی نزیکەی پێنج کاتژمێر بەقوڵی تاوتوێی چەند پرسێکی تایبەت بەرەوشی ئێستای ھەرێمی کوردستان، بەتایبەت پرسی سەرۆکایەتی ھەرێمو ھەنگاوەکانی یەکێتی بۆ سازانی نیشتمانیو پرۆژەکەی بەرھەم ساڵح جێگری دووەمی سکرتێری گشتی كراوه.
ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی ئاماژەی بەوەشدا ئامادەبووانی کۆبوونەوەکە تێڕوانینو ھەڵوێستیان جیاوازبووە لەبارەی پرۆژەکەی بەرھەم ساڵح، بەڵام زۆرینەی ئامادەبووان تێبینیان لەسەر ئەو پرۆژەیە ھەبووه، بۆیە دواتر بڕیاردرا کە یەکێتیی سورە لەسەر ئەو پڕۆژەیەی بۆ پرسی سەرۆکایەتی ھەرێم پێشکەشی پەرلەمانی کردوە.
ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی یهكێتی، دهڵێت "پرۆژەکەی یەکێتی کە بۆ پرسی سەرۆکایەتی ھەرێم پێشکەشی پەرلەمان کراوەو ئێستا لەگەڵ پرۆژەی لایەنەکانی دیکەدا ڕاپۆرتی لەسەر ئامادەکراوەو ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کراوە، تەنھا گوزارشت لەسیاسیەتو ڕای ڕەسمی یەکێتی دەکات".
ئەسەسەرد ئاماژهی بهوهشكردوه لەبەرئەوەی زۆرینەی ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی لەگەڵ پڕۆژەکەی بەرھەم ساڵح نەبوون، بۆیە پڕۆژەکە نەخراوهته دەنگدانەوەو بڕیاردراوه یەکێتی داکۆکی لەو پڕۆژەیە دەکات کە فراکسیۆنی سهوز پێشکەشی پەرلەمانی کردوە.
دەقی پرۆژەکەی بەرهەم ساڵح بخوێنەرەوە