داوا لەنێچیرڤان بارزانی دەكرێت ئامادەكاریی بۆ دوو ئیدارەیی بكات
نێچیرڤان بارزانی
ئاری محەمەد هەرسین، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی زەرد لە نامەیەكدا بۆ سەرۆكی حكومەتی هەرێم داواكارە كە بیر لە دیپلۆماسیەتی ئامادەكاریی بۆ دوو ئیدارەییەكی دوور لە خوێنڕشتن بكاتەوە.
ئاری هەرسین لەنامەكەدا دەنوسێت: "عه‌قل ئه‌ڵێت دانوسان و سازان گه‌یوه‌ته بنبه‌ست. ئیتر موجه‌مه‌لات و هه‌وڵی دیپلۆماسی هیچی لێ شین نابێته‌وه. هه‌ر بۆیه‌ش داوا له به‌ڕێزتان ئه‌كه‌م له ئێستادا له بری هه‌وڵدان بۆ موسته‌حیلاتی سازان، بیر له دیپلۆماسیه‌تی ئاماده‌كاری بۆ دو ئیداره‌ییه‌كی دوور له خوێنڕشتنی مناڵی فه‌قیرو هه‌ژارو، ته‌ڵاقێكی بێ ئازار بكه‌نه‌وه. قه‌یدی چیه دوو برا كه له ماڵێكدا پێكاوه نه‌سازان، دراوسێی یه‌كتربن، هه‌تا ئه‌وكاته‌ی خوای گه‌وره ساڵحیان ئه‌كات؟".
هەروەها دەنوسێت "مه‌هێڵه ئه‌م مێژوه ڕه‌شه‌ی شه‌ڕی نه‌گریسی براكوژی هه‌زارباره بێته‌وه، چونكه مێژوو لێت خۆش نابێت... ڕه‌نجیشمان به‌زایه ئه‌چێت...".
PM:02:10:13/08/2015