سبەینێ لەسەر گڵكۆی بێكەس ئەم مەراسیمە ئەنجام دەدرێت

ئێوارەی ڕۆژی هەینی لەسەر گڵكۆی شاعیری گەورەی كورد شێركۆ بێكەس مەراسیمێك بەڕێوە دەچێت.

خانەوادەی شێركۆ بێكەس لەسەر گۆڕەكەی لە پاركی ئازادی شاری سلێمانی مەراسیمێك بە بۆنەی یادی دوو ساڵەی كۆچی دوایی ئەو شاعیرە ئەنجام دەدەن، كە تێیدا پەردە لەسەر مۆنۆمێنتی شێركۆ بێكەس لادەدرێت كە پەیكەرێكە لەلایەن هونەرمەند شوان كەمالەوە دروستكراوە.

یادەكە لەژێر ناونیشانی "یادێك بۆ شاعیریی جوانیی و ئازادیی لە پاركی ئازادی!" كاتژمێر حەوت بەڕێوە دەچێت.

ڕۆژی 4 ئابی ساڵی 2013 شێركۆ بێكەس بە نەخۆشی لە وڵاتی سوید كۆچی دوایی كرد و ئەمساڵیش لەو ڕۆژەدا دەزگای سەردەم مەراسیمێكی ئەنجامدا.



PM:03:10:13/08/2015