بزانە دوا هەنگاوی عەلی باپیر دوور لەچاوی کامێراکان چییە؟

لەسەر پرسی سەرۆکایەتی هەرێم ئەمیری کۆمەلی ئیسلامی عەلی باپیر دەیەوێت لەم چەند رۆژە کەمەی ماوە کۆبوونەوەیەکی لوتکە سازبکات.

عەلی باپیر لە لێدوانێکیدا بۆ رادیۆی دەنگی ئەمەریکا مەترسی خۆی لە پەرەسەندنی بارودۆخی هەرێم نەشاردەوەو وتی: ئومێد دەكەم لەم چەند رۆژەی كە ماوە لە بەردەمماندا، پێكەوە دابنیشین و لەبەر بەرژەوەندیی گشتی سازش لە بەرژەوەندیی حزبی بكەین، منیش هەوڵێكم بە دەستەوەیە كه‌ دوور له‌ چاوی مێدیاكانه‌وه‌یه‌ و چوارچێوەی هەوڵەكەیشم ڕەخساندنی كەشێكە كە تێیدا لایەنەكان كۆبوونەوەی لوتكە بكەن".

دەربارەی چۆنیەتیی چارەكردنی قەیرانی ئێستای هەرێمی كوردستان، عەلی باپیر پێیوایە دەبێت هەموو لایەنەكان لەسەر مێزی گفتوگۆ سازش بۆ یەكتری بكەن، چونكە ئەو باجەی بۆ تەبایی و یەكڕیزی دەیدەن، زۆر كەمترە لەو باجەی بەهۆی لێكترازانەوە دەیدەن.

عەلی باپیر جەخت لەسەر سازان دەکاتەوە و دەڵێت: بە پێچەوانەی سازانەوە هەركەسە و لە ئاوازێک بخوێنێ‌ وەزعەكە لە دەست دەردەچێت و هەموو لایەک زەرەرمەند دەبین.



AM:09:19:14/08/2015