بەسەدان هەزارکەس لەمەیدانی تەحریر خۆپیشاندان دەکەن

بەسەدان هەزار هاوڵاتی شاری بەغدا ئەمڕۆ ٨/١٤ رژانە مەیدانی تەحریر بۆ سەرلەنوێ ئەنجامدانی خۆیپشاندان بە ئامانجی بەردەوام بوون لە چاکسازی.

سەرلەنوێ ئەم ئێوارەیە بەسەدان هەزار هاوڵاتی بۆ سێهەم هەفتە رژانە نێو مەیدانی تەحریر لەبەغدا بەمەبەستی ئەنجام دانی خۆپیشاندان لە پێناو چاکسازی لە بواری قەزاکانی عێراقدا.

ئەم خۆپیشاندانە هاوئاهەنگە لەگەڵ دەیان خۆپیشاندانی تر کە ئەمڕۆ لەشارەکانی ناوەراست و باشوری عێراق ئەنجام دران کە زۆربەیان داوای هەڵوەشانەوەی ئەنجومەنی پارێزگاکانیان دەکرد.

ئەم خۆپیشاندانەی ئەمڕۆ لەکاتێکدایە کە سەرۆک وەزیران لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە کۆمەڵێک چاکسازی بەرچاوەی ئەنجام داوە، دیارترینیان، هەڵوەشانەوەی جێگرەکانی سەرۆک کۆمارو سەرۆک وەزیران و کەمکردنەوەی پاسەوان دەرماڵەی پەرلەمانتاران. 



PM:06:10:14/08/2015