کۆبوونەوەی
سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستاند ٢٣ ی حوزەیران ( کۆبوونەوەی پەرلەمان ) بە
پیلان و دوژمنکارانە ناودەبات و بەوپەڕی تواناوە دژی دەوەستنەوە.
لەراگەیەنراوی کۆبوونەوەی سەرکردایەتی پارتی
کە ئەمڕۆ ٨/١٤ لە هاوینەهەواری سەلاحەدین ئەنجام درا " ئه‌م ده‌رچوونه ره‌تده‌كاته‌وه و به‌وپه‌ڕى
تواناوه دژى ده‌وه‌ستێت.
شایه‌نى باسه له‌م پیلانه‌دا چه‌ند كه‌سانێك رۆڵێكى دوژمنانه‌یان گێڕا به‌رامبه‌ر
به ئه‌زموونى گه‌له‌كه‌مان".
دەقی راگەیاندنەکە
ئه‌مڕۆ هه‌ینى، 14/8/2015، به‌سه‌رپه‌رشتى جه‌نابى سه‌رۆك (مه‌سعوود
بارزانى) ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تیی پارتیمان، پارتىی دیمو‌كراتى كوردستان
كۆبوونه‌وه‌یه‌كى نائاسایى به‌ست به مه‌به‌ستى باسكردن و لێكۆڵینه‌وه و دۆزینه‌وه‌ى
رێگاچاره‌ى ئه‌و قه‌یرانه‌ى ئه‌مڕۆ كوردستان پێیدا تێده‌په‌ڕێت. هه‌روه‌ها بۆ
ئاشكراكردنى هه‌ڵوێستى پارتى له‌و باره‌یه‌وه.
رون و
ئاشكرایه كه له مانگى حوزه‌یرانه‌وه قه‌یرانه‌كه توندتر و خهستتربوهتهوه،
ئه‌ویش به‌هۆى كوده‌تا ئاسا ده‌رچوون له كۆده‌نگى و ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ى كه
حكوومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانیان له‌سه‌ر پێكهێنرابوو. چاكه ئه‌گه‌ر بێته‌وه‌یاد
كه ئه‌و كۆده‌نگى و رێككه‌وتنانه جێگاى ره‌زامه‌ندیى و دڵنیایى و بهپیرهوههاتنى
گه‌لى كوردستان و ده‌ستكه‌وته‌كانمان بوون.
به‌ڵام به‌داخه‌وه له 23ى حوزه‌یراندا، سه‌ره‌ڕاى بارودۆخى سیاسى ناله‌بارى
كوردستان و هێرشى دڕندانه‌ى داعش و بارى سه‌ختى ئابوورى و گوزه‌رانى خه‌ڵك و كێشه
و ئه‌ركى ملیۆنه‌ها ئاواره كه رویانكردۆته كوردستان، ئا له‌و كاته هه‌ستیاره‌دا
بهپیلانێكى داڕێژراو له‌لایه‌ن لایه‌نێكى ناسراو كوده‌تاى دژ به كۆده‌نگى و یه‌كڕیزیى
له په‌رله‌مانى كوردستان ئه‌نجامدرا، ئه‌ویش به وه‌رگرتنى بڕیارێكى یه‌كلایه‌نه
بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى پێگه و رۆڵى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه هێماى گه‌له‌كه‌مانه،
هه‌روه‌ها دژ به به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانى كورد و كوردستان.
كۆبوونه‌وه، ئه‌م ده‌رچوونه له كۆده‌نگى و یه‌كڕیزیى، سه‌ربارى مه‌ترسیه‌كانى
تر، به مهترسیهكى گه‌وره ده‌زانێ كه، كاریگه‌ریى سلبیانه‌ى زۆرى ده‌بێت له
هه‌ردوو ئاستى نه‌ته‌وه‌یى و نیشتمانى و، هه‌ڵه‌یه‌كى گه‌وره‌یشه كه پێویستى به
راستكردنه‌وه‌ى به په‌له‌یه. بۆیه كۆبوونه‌وه‌كه، ئه‌م ده‌رچوونه ره‌تده‌كاته‌وه
و به‌وپه‌ڕى تواناوه دژى ده‌وه‌ستێت.
شایه‌نى باسه له‌م پیلانه‌دا چه‌ند كه‌سانێك رۆڵێكى دوژمنانه‌یان گێڕا به‌رامبه‌ر
به ئه‌زموونى گه‌له‌كه‌مان و یه‌كڕیزیى نێو ماڵى كوردستانى، لێره‌دا به‌تایبه‌تى
سه‌رۆكى په‌رله‌مان بێ لایه‌نیی و شه‌رعیه‌تى خۆى له ده‌ستدا.
سه‌ركردایه‌تى پارتیمان له‌و باوه‌ڕه‌دایه كه هێشتا هه‌ل له‌ده‌ست
نه‌چووه و، ده‌كرێت كۆده‌نگى و یه‌كڕیزیى بنیاد بنرێته‌وه و، زه‌مینه‌كه‌ش له‌باره
ئه‌گه‌ر ره‌چاوى هه‌موو ئه‌و پێشنیار و هه‌ڵوێستانه بكرێت كه لایه‌نه‌كان و كه‌سایه‌تییه‌كان
تاكو ئێستا له‌م رووه‌وه پێشكه‌شیان كردووه. بۆیه پارتى ئاماده‌یه بۆ گفتوگۆ
له‌پێناوى راستكردنه‌وه‌ى بارودۆخه‌كه و ده‌كرێ ئه‌و پێشنیارانه ببنه بنه‌ماى
گفتوگۆ. لێره‌شدا سه‌ركردایه‌تى پارتى سوپاسى خۆى ئاراسته‌ى هه‌موو ئه‌و لایه‌ن و
كه‌سایه‌تییانه ده‌كات كه ده‌ستپێشخه‌رییان هه‌بووه و هاوكارن بۆ راستكردنه‌وه‌ى
بارودۆخه‌كه و ئه‌م هه‌ڵوێستانه‌یان به‌رز ده‌نرخێنین.
ئێمه وه‌كو پارتى دیمو‌كراتى كوردستان پشتمان به‌هێزه به ئه‌زموون و هۆشیاریى گه‌له‌كه‌مان
كه هیچ مه‌ترسییه‌ك یا پێشهاتێكى نه‌خوازراو ناتوانێت دورى بخاته‌وه له ئامانجه
سه‌ره‌كییه‌كانى و له پاراستنى ده‌ستكه‌وته‌كانمان.
له‌م رۆژه‌شدا كه به‌ره‌وپیرى شه‌ست و نۆیه‌مین ساڵیادى دامه‌زراندنى پارتیمان هه‌نگاوده‌نێین،
ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تیی پارتى، پیرۆزباییه‌كى گه‌رم ئاراسته‌ى كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزى
شه‌هیدان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانمان له‌سه‌نگه‌رى شه‌ره‌فدا و هه‌موو ئه‌ندام
و لایه‌نگرانى پارتیمان و ته‌واوى كوردستانیانى خۆشه‌ویست ده‌كات.
ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تیى
پارتىی دیمو‌كراتى كوردستان
14ى ئابى 2015