میدیاكانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەخاتە ئەستۆی وه‌زیریی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێم، ئاشتی هەورامی و دەڵێن "له‌بری دابینكردنی پاره‌ی فرۆشراوی نه‌وت بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، قه‌ره‌بووی ئه‌و سكاڵایانه ده‌كاته‌وه كه به‌رامبه‌ر كۆمپانیای دانه‌غاز دۆڕاندونی".
كه‌ناڵی KNNی دەڵێن " به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ستی كه‌وتوون، هۆكاری دواكه‌وتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم، پاره‌ی فرۆشراوی نه‌وتی، ڕاده‌ستی وه‌زاره‌تی دارایی نه‌كردوەو به‌نهێنیی 50 ملیۆن دۆلاری داوه‌ته كۆمپانیای دانه‌غاز له‌به‌رامبه‌ر دۆڕاندنی ئه‌و سكاڵایانه‌ی كۆمپانیاكه له سه‌ری تۆماری كردون".