سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی، ئومێد خۆشناو وەڵامی لێدوانەکەی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی پەرلەمان دەداتەوەو دەڵێت: "به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی هه‌مانه، چه‌ند هه‌ڵسوڕاوێكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له ئاسته جیاوازه‌كاندا، له گرده‌كه له كۆبوونه‌وه‌دان و خه‌ریكی ئاماده‌كردنی گه‌ڵاڵه‌نامه‌یه‌كن و ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، تا وه‌ڵامی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتیی دیموكراتی كوردستان بداته‌وه".
ئومێد خۆشناو پاش چەند کاتژمێرێک لە بڵاوکردنەوەی راگەیەنراوێک لە نووسینگەی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان هاتە دەنگ و لەلێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی حیزبەکەی دەڵێت: ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یان له گرده ئه‌وه‌مان پێمان ده‌ڵێ، كه فیعله‌ن له راگه‌یانراوه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتیی دیموكراتی كوردستان و ئه‌و گوتنانه‌ی كه له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوویشدا كه گووتوومانه، سه‌رۆكی په‌رله‌مان بێلایه‌نیی خۆی له ده‌ست داوه و وه‌كو هه‌ڵسوراوێكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كار ده‌كات، ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێ سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌بری ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ تیمی راوێژكارانی خۆی یان خۆی كه سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان ده‌كات، خۆی وه‌ڵام بداته‌وه وه‌كو ئه‌وه‌ی كه ئێمه گوتوومانه، رۆبۆتێكه و له گرده‌كه‌وه ئاراسته ده‌كرێت.''
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتیی دیموكراتی كوردستان ده‌شڵێت، ''ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی ئێستایش له گرده‌كه به‌رێوه ده‌چێت، ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه له‌و یه‌ك دوو رۆژه‌ی دادێ، سه‌رۆكی په‌رله‌مان وه‌ڵامی پارتی ده‌داته‌وه، ئه‌و وه‌ڵامه‌ش له ئێستاكه‌وه ئێمه به وه‌ڵامی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانی وه‌رناگرین و، به‌ڵكه به په‌یامێكی ئاماده‌كراوی ده‌زانین وه‌ك چۆن له رابردوودا هه‌نگاو و كار و ئاراسته‌كانی له گرده‌كه بووه، ئه‌و په‌یامه‌شی به په‌یامی گرده‌كه وه‌رده‌گرین.''