سپی زانیاری لەسەر ئەگەری لابردنی ئاشتی هەورامی بلآودەکاتەوە

وەزیری سامانە سروشتیەکان و ئاشتی هەورامی لە خراپرتین حاڵەتدان، ئەم وەزیرە ٢ ملیار دۆلاری لەدادگایەکی بەریتانی بەکۆمپانیای دانا غاز دۆڕاندووە، دادگاکە داوای پارەکەیان لێ دەکات، پارتی دەیەوێت ئاشتی هەورامی بگۆڕێت، سەرەتا د. فواد حسێن دەیوست ئەو پۆستە وەربگرێت، بەلآم مەسرور بارزانی دەیویست کەسێکی تر لە جێگای دابنێت.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەنێو پارتیەوە بە سپی راگەیاند " هیچ کاتێک ئاشتی هەورامی هێندەی ئێستا وەزعی لەناو حکومەتی هەرێم و دەروەی حکومەت خراپ نەبووە، سەرباری هەموو ئەو قەرزانەی کە بەهۆی سیاسەتی ئەم وەزیرەوە کەوتۆتە سەر هەرێم، ئێستا دادگایەکی بەریتانی داوای ئەو دوو ملیار  دۆلاری لێدەکات کە داوایەکی یاساییدا بە کۆمپانیای دانا غاز دۆڕاندووە". هەر بەبۆنەی ئەویشەوەیە کە دەستکردن بە مووچەی فەرمابەرانی هەرێم دواکەوتووە.

ماوەیەک لەمەوبەر ناوی د. فواد حسێن دەهات تا بکرێتە وەزیری سامانە سروشتییەکان، بەلآم ماوەیەکی کەمە بەپێی هەندێک زانیاری، مەسعود بارزانی زۆر نیگەرانە لە فواد حسێن سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم، تا ئێستا هۆکارەکەی نەزانراوە، ئێستا دوای ئەو نیگەرانییە زۆر ناوی د.فواد حسێن نایەت بۆ ئەو پۆستە.

لەلایەکی ترەوە بەپێی زانیاری سەرچاوەکەی سپی، مەسرور بارزانیش هەوڵی داوە کەسێکی نزیکی خۆی کە لەکۆمپنیایەکی کەرتی تایبەتە، بکات بە وەزیری سامانە سروشتییەکان، بەلآم نێچیرڤان بارزانی نەیهشێتووە ئەو گۆڕانکاریە ئەنجام بدرێت.
سەبارەت بە ئایندەی ئاشتی هەورامی، بەپێی زانیارییەکانی سپی، ئەگەر پرسی تەواوبوونی ماوەی سەرۆکی هەرێم نەبوایە کە پارتی بەتەواوی خستۆتە کێشەیەکی قووڵەوە، ئەوا ئەگەر زۆربوو کە ئاشتی لاببرێت، بەلآم " دیارە پارتی ئەو کارە دوادەخات بۆ دوای چارەسەری پرسی سەرۆکی هەرێم".  



AM:11:20:15/08/2015