مەلا بەختیار پرۆژەکەیان لە پەرلەمان بە دەرچەی مێژووی ناودەبات

بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەسەر پرسی سەرۆکی هەرێم دەڵێت: ئەگەرچی ئێمە لەباشوری کوردستان تایبەت بەدەستورو پرسی سەرۆکایەتی ھەرێم جیاوازیمان ھەیە، بەڵام دەرچەی مێژووی لەپەرلەمان پێشکەشکراوە.

مەلا بەختیار بەرپرسی دەستەی کارگێری یەکێتی لەمەراسیمی کردنەوەی نووسینگەی کانتۆنی ئەلجەزیرە لەسەر پرسی سەرۆکی هەرێم دەڵێت: بۆئەوەی بۆچونەکان جیاوازەکان کەمبکەینەوە، پێویستمان بەھیممەت و ھەوڵ ھەیە.

مەلا بەختیار لەو مەراسیەمەدا لەسەر هەڵوێستی یەکێتی بەرامبەر رۆژئاوا وتی"سیاسەتی یەکێتی بەرامبەر کوردانی ڕۆئاوا وایکرد، ڕۆژئاوا لەتەواوی وڵاتان ببێتە ژمارەیەکی گەورە".

ڕاشیگەیاند، وڵاتانی زلھێزو ناتۆو یەکێتی ئەوروپاش، بەھیچ جۆرێک قبوڵی ناکەن کە تورکیا شەڕی داعش ببەستێتەوە بەشەڕی پەکەکەو یەپەگە.
باسی کێشەی پارتی کرێکارانی کوردستانیشی لەگەڵ چەند لایەنێکی سیاسی کردو وتی:"داواکارین کێشەکانیان بەپەلە چارەسەربکەن".




PM:01:17:15/08/2015