"ئەوەی لە دێگەڵە روویدا بێ رێزیە بەسەرجەم پەرلەمانتاران"

چوار فراکسیۆنی ( یەکگرتوو و گۆڕان و یەکێتی و کۆمەڵ ) لە بەیاننامەیەکدا رایدەگەیەنن " ئەوەی ئەم ئێوارەیە لە دێگەڵە روویدا ڕێزییە بەسەرجەم پەرلەمانتاران و شكۆی نوێنەرانی خەڵكی كوردستان".

لە بەیاننامەیەکدا هەر چوار فراکسیۆن ئەو رووداوە ئیدانە دەکەن و بەرپرسی ئەو رووداوە دەستنیشان دەکەن و دەڵێن: بەرپرسیاری یەكەمیش لەو هەڵوێستە وەزارەتی ناوخۆو ئاسایشی هەولێرە.

دەقی بەیاننامەکە.. 
ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ لەبازگەی دێگەڵە بەرامبەر ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان لەفراكسیۆنی گۆڕان ڕوویدا لەڕێگری كردنیان بۆ چوونە نێو شاری هەولێر بێ ڕێزییە بەسەرجەم پەرلەمانتاران و شكۆی نوێنەرانی خەڵكی كوردستان و بەرپرسیاری یەكەمیش لەو هەڵوێستە وەزارەتی ناوخۆو ئاسایشی هەولێرە، بۆیە سەرەڕای ئیدانەی توندی ئەو كارە نابەجێیە داواكارین دەستبەجێ لێكۆڵینەوە لەو كەس و بەرپرسانە بكرێت كەئەو كارەیان ئەنجامداوە، چونكە ئەمە تێكدانی ئارامی و ئاسایشی هەرێمی كوردستانەو لێی بێدەنگ نابین ژیان و گوزەرانی خەڵك بەرەو نائارامی و دووبەرەكی ببرێت، بەو جۆرەش مامەڵەكردن لەگەڵ پەرلەمانتاران كەخاوەنی پارێزبەندی یاسایین جێی مەترسیە بەتایبەت لەم دۆخە هەستیارەدا كە كوردستانی پێدا تێدەپەڕێت، هەولێریش پایتەختی هەرێمی كوردستانەو موڵكی هەموو تاكێك ئەم نیشتمانەیەو بۆ هیچ كەس و لایەنێك نیە ڕێگری لەنوێنەرانی خەڵك بكات بۆ چوونەوە بۆ نێوماڵ و كاری ڕۆژانەیان لەشاری هەولێر.
لەسەر ئەم هەڵویستە نوێنەرایەتی سەرجەم و ووڵاتان لەهەرێمی كوردستان ئاگادار دەكەینەوە بۆ چاودێری ڕەوشەكە.
فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی
فراكیسۆنی گۆڕان
فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی
فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی
15/8/2015
هەولێر
 



PM:10:46:15/08/2015