"مالیكی بۆ بەدەستهێنانی پشتیوانی خامەنەیی سەردانی ئێرانی كردوە"

هەواڵنێرییە فەرمییەكانی ئێران بڵاویانكردەوە كە نوری مالیكی، جێگری سەرۆك كۆماری عێراق بەسەردانی فەرمی گەیشتە تارانی پایتەختی ئەو وڵاتە.

بڵاوكردنەوەی ئەم هەواڵە لەكاتێكدا كە نوری مالیكی چیدی جێگری سەرۆك كۆماری عێراق نیە، چونكە حەیدەر عەبادی پۆستەكانی جێگرانی سەرۆك كۆمار‌و سەرۆك وەزیرانی عێراقی هەڵوەشاندوەتەوە.

مالیكی لەم سەردانەیدا بۆ ئێران ژمارەیەك لە كەسایەتییە نزیكەكانی خۆی بردوە‌و بەپێی هەواڵێكی عەرەبییە مالیكی لەهەوڵی ئەودایە تا پشتیوانی عەلی خامەنەیی رابەری ئێران بەدەست بێنێت لەبەرامبەر ئەو چاكسازییانە ئێستا لە عێراق لەلایەن عەبادییەوە پەیڕەو دەكرێت، كە پێدەچێت مالیكی یەكێك لەو كەسانە بێت لەم چاكسازییانە توشی گرتن‌و لێپرسینەوە بێت.



PM:01:42:16/08/2015