گەریلاکانی پەکەکە لەباکوری کوردستان هێرش دەکەنە سەر ناوەندی پۆلیس و بەڕێوەبەرایەتیی جەندرمە لە شارۆچکەی گمگم و ئەو شارە کۆنترۆڵ دەکەن.
ئاژانسی هەواڵی فورات نیوز کە ئاژانسێکی پەکەکەیە بڵاویکردووە، ئێوارەی ٨/١٥ گەریلاکانی پەکەکە هێرشیان کردە سەر ناوەندە ئەمنییەکانی شارۆچکەی گمگم لە پارێزگای موش و هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارۆچکەیە لەلایەن گەریلاکانی پەکەکەوە گەمارۆدراون.
ئاژانسەکە باس لەوە دەکات لەلایەن گەریلاکانی پەکەکەوە هەموو شەقامەکان و ڕێگاکانی دەرەوەی ئەو شارۆچکەیە کۆنترۆڵکراوە و هێزە ئەمەنییەکانی تورکیا لە مۆڵگەکانیاندا گەمارۆدراون و ناتوانن هاتۆچۆ بکەن.
گەنجەکانی ئەو شارە کەوتوونەتە لێدانی سەنگەر بۆ پێشڕەوی کردن لە هێزەکانی تورکیا.