یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكاو د.بەرهەم كۆبونەوە

 لەشاری هەولێر بریت ماكگورك یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكاو وەفدێكی هاوڕێی سەردانی د. بەرهەم ساڵح یان كردو دەربارەی هەلومەرجی ئێستای هەرێم و عیراق و ناوچەكە بیروڕایان ئاڵوگۆڕ كرد.

لەو دیدارەدا هەردولا هاوڕابوون كەپێویستە بەوریایی زۆرەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخی ئێستای كوردستان و عیراق بكرێت و لایەنەكان هەوڵ بدەن بگەنە رێكەوتن و تێگەیشتنێكی هاوبەش سەبارەت بەپرسە جیاجیاكان دور لەگرژی ناكۆكیەكان چارەسەر بكرێن.

سەرچاوەیەک بەسپی راگەیاند" سەردانی ئەمجارەی ماکگورگ تایبەتە بە پرسی سەرۆکایەتی هەرێم، بەلآم تا ئێستا ئاشکرا نییە ئەمەریکا چ راو پرۆژەیەکی هەیە بۆ چارەسەرکردنی پرسی سەرۆکایەتی هەرێم".

هەروا سەبارەت بەهەلومەرجی عیراق بەگشتی و چۆنیەتی روبەڕبونەوەی داعش گفتوگۆ كراو لەوبارەیەوە تەئكید كرایەوە كەعیراق بەساتەوەختێكی هەستیاردا تێدەپەڕێت و پێویستە هەڕەشەو مەترسیەكانی تیرۆر لەسەر خەڵكی عیراق بەجیدی وەربگیرێت و كار بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی تەواوی ناوچەكانی ژێر دەستی داعش بكرێت.
 



AM:10:53:17/08/2015