وێنە...بینیوتانە عەمار لەكوێیە؟

هونەرمەندی لاو عەمار كوڤی سەردانی فەلەستین دەكات و ئاهەنگێك سازدەكات.

عەمار كوڤی لەڕێی پەیجە تایبەتەكەیەوە چەند وێنەیەكی خۆی بڵاودەكاتەوە كاتێك سەردانی  قودس و مزگەوتی ئەقسای كردووە، هەروەها لەو مزگەوتە كە یەكیچكە لە شوێنە پیرۆزەكان لای موسڵمانان نوێژ دەكات.

عەمار لەڕێی پەیجەكەیەوە نوسیوێتی "هەرگیز بیرم لەوە نەدەكردەوە كە ڕۆژێك ئەو دەرفەتەم هەبێت سەردانی مزگەوتی ئەقسا بكەم و نوێژی تێدا ئەنجام بدەم".

هەر لەو سەردانەدا كوڤی لەشاری رامەڵا ئاهەنگێكی سازكردووە چەندین گۆرانی بە زمانی كوردی و عەرەبی پێشكەشی جەماوەرەكەی كردووە.





PM:06:51:17/08/2015