لەسەر پرسی سەرۆکی هەرێم، پارتی رایگەیاند: بارزانی بەشداری کۆبوونەوەی بەیانی لایەنە سیاسییەکان ناکات، بەپێی زانیارییەکانی سپی نەوشیروان مستەفاش بەشدار ناکات، بەرپرسی میدیای گۆڕان دەڵێت: ئەگەر کۆبوونەوەی بەیانی بۆ بەیعیەت بێت بەبارزانی ئێمە وەک گۆڕان بەشداری ناکەین.
وا بڕیارە سبەی ٨/١٨ لایەنە سیاسیەکان لەسەر پرسی سەرۆکی هەرێم لەسەر ئاستێکی باڵا لەهەولێر کۆببنەوە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی مەحمود محەمەد بەماڵپەڕی فەرمی حیزبەکەی راگەیاند" كۆبوونه‌وه‌كه له‌سه‌ر ئاستی باڵای حزبه‌كان ده‌بێت، به‌ڵام سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان (مه‌سعوود بارزانی) به‌شدار نابێت و، له سه‌ر ئاستی باڵای حزبه‌كانی گۆڕان، یه‌كێتی، پارتی، كۆمه‌ڵ، یه‌كگرتوو و نوێنه‌ره‌كانی په‌رله‌مان و نوێنه‌ری لایه‌نه‌كانی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی به‌شدار ده‌بن و هەوڵدەدرێت لەو کۆبوونەوەیەدا لایەنەکان بگەنە سازان.
مەحمود محەمەد وتیشی: هه‌وڵ ده‌ده‌ین له كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌یدا خاڵه هاوبه‌شه‌كان جیا بكه‌ینه‌وه و خاڵه ناكوكه‌كان قسه له سه‌ر بكه‌ین و بزانین كامه خاڵ چاره‌سه‌ر ده‌بێت و كامه خاڵی ناكۆكه كه دوای بخه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ینه رێككه‌وتن.
سەبارەت بە هەمان کۆبوونەوە بەرپرسی میدیاکانی گۆڕان عەبدولرەزاق شەریف: بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پڕۆژه‌ی پێشنیاركراوی خۆی له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێم پێشكه‌شی په‌رله‌مان كردووه و هه‌رپێشنیار و كۆبونه‌وه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌و پرسه له ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌بێت له خزمه‌تی پرۆژه‌یاساكه‌دا بێت.
ئەو بەرپرسەی گۆڕان دەڵێت: ئه‌گه‌ر كۆبونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ی له‌هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵا بۆ به‌یعه‌تدان بێت به مه‌سعود بارزانی بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم، وه‌كو گۆڕان به‌شداری تێدا ناكه‌ین.
بەپێی قسەی چاودێرانی سیاسی کۆبوونەوەی سبەی دوا هەوڵی دەرەوەی پەرلەمان دەبێت بۆ سازان، پێش کۆبوونەوەی پەرلەمان لەسەر ئەو پرسە کە بڕیارە چوارشەممە سازبکرێت.