قادر عەزیز: بارزانی كۆمه‌ڵێك حزبی به‌یعه‌ی دروستكردووه
قادر عەزیز
سكرتێری حزبی ئاینده‌ی كوردستان، سەبارەت بە پرسی سەرۆكی هەرێم دەڵێت: مه‌سعود بارزانی كۆمه‌ڵێك حزبی به‌یعه‌ی دروستكردووه كه له ڕێگه‌ی پاره‌ی ئه‌م میلله‌ته‌وه به‌یعه‌ت به سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌ده‌ن.
قادرعەزیز، سكرتێری حیزبی ئایندەی كوردستان لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵی (KNN) بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی شورا بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی مه‌سعود بارزانی به‌نایاسایی داده‌نێت‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت: سه‌رۆكی هه‌رێم پۆسته‌كه‌ی خراپ به‌كارده‌هێنێت.
وتیشی : "بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی شورا بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی مه‌سعود بارزانی نایاساییه و په‌نابردن بۆ ئه‌و ئه‌نجومه‌نه پرسه‌كه بێبایه‌خ ده‌كات و بێڕێزییه به‌رانبه‌ر په‌رله‌مان و سه‌روه‌ریی یاسا له كوردستان و نیشانه‌ی ته‌نگه‌تاوبوونی پارتییه".
ئاماژه به‌وه ده‌كات: "ماوه‌ی 10 ساڵه سه‌رۆكی هه‌رێم پۆسته‌كه‌ی خراپ به‌كارده‌هێنێت، هه‌ر ئه‌وه‌ش وای كردووه كوردستان له‌م بارودۆخه‌دا بێت".
سكرتێری حزبی ئاینده‌ی كوردستان ده‌شڵێت: "مه‌سعود بارزانی كۆمه‌ڵێك حزبی به‌یعه‌ی دروستكردووه كه له ڕێگه‌ی پاره‌ی ئه‌م میلله‌ته‌وه به‌یعه‌ت به سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌ده‌ن."
PM:03:05:18/08/2015