سەرۆك كۆمار‌و بارزانی كۆبوونەوە
ئەمرۆ د. فوئاد مەعسوم لەگەڵ بارزانی كۆبووەوە‌و لەكۆبوونەوەكەدا هەردوو لا جه‌ختیان له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان‌و یه‌كخستنی بۆچوونی نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كان كردەوە.
بەپێی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ (مه‌سعود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌سه‌ڵاحه‌دین پێشوازیی له (د. فوئاد مه‌عسوم) سه‌رۆك كۆماری عێراقی فیدراڵ كرد‌و له‌دیدارێكدا، پرۆسه‌ی سیاسی‌و ڕه‌وشی سه‌ربازی‌و به‌ره‌كانی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆریستان خرایه به‌ر باس‌و جه‌ختكرایه‌وه، تیرۆریستان له‌شكستی به‌رده‌وامدان‌و هیچ داهاتویه‌كیان نییه.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا، ڕه‌وشی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان باس كرا‌و هه‌ردوولا ته‌ئكیدیان كرده‌وه كه پێویسته جیاوازیی بۆچوون‌و ناكۆكی سیاسی به ڕێككه‌وتن‌و دیالۆگ له‌نێوان لایه‌نه‌كاندا چاره‌سه‌ر بكرێت.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه، باسكردنی گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو
PM:06:18:18/08/2015