بەپەلە.. دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکات

وه‌زاره‌تی‌ دارایی و ئابووری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان رایگه‌یاند كه‌ رۆژی‌ یه‌كشممه‌ی‌ داهاتوو دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ی‌ مانگی‌ حوزه‌یرانی‌ رابردوو ده‌ستپێده‌كات.


ئه‌حمه‌د عه‌بدولڕه‌حمان وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی و ئابووری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ لێدوانێكی‌ بۆ میدیاکان رایگەیاند " ٧٥ ملیۆن دۆلار خراوەتە سەر حسابی بانکی وەزارەتی دارایی و لەیەکشەممەوە دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەکەین و یەکەم وەزارەت مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە دەدرێت".


وتەبێژی وەزارەتی دارایی نایشارێتەوە کە لەبری بڕێکی زۆر پارەیەکی کەم هاتووە و وتی"چاوه‌ڕوان بووین بڕی‌ 850 ملیۆن دۆلار له‌ داهاتی‌ نه‌وتی‌ فرۆشراو بخرێته‌سه‌ر حساب بانكیمان، به‌ڵام ته‌نها بڕی‌ 75 ملیۆن دۆلار خراوه‌ته‌سه‌ر حسابه‌كه‌مان".





PM:09:35:18/08/2015