فراکسیۆنی یەکێتی دواخستنی کۆبوونەوەی پەرلەمان رەتدەکاتەوە

فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان، دواخستنی دانیشتنە نائاساییەکەی پەرلەمان رەتدەکاتەوە.

فراکسیۆنی یەکێتی لە راگەیاندراوەکەدا ھاتووە: وەک فراکسیۆنی سەوز و پەرلەمانتارانی یەکێتی، سوورین لەسەر ئەنجامدانی دانیشتنە نائاساییەکەی پەرلەمان، کە سبەی ١٩ی ئاب ئەنجام دەدرێت بەمەبەستی ھەموارکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتی ھەرێم.

ئەمشەو سەرۆکایەتی هەرێم و لایەنە بەشداربووەکانی پەرلەمان و حکومەت داوای دواخستنی کۆبوونەوەی سبەینێی پەرلەمانیان کرد کە تایبەتە بەهەموارکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتی هەرێم، بەڵام سەرۆکایەتی پەرلەمان و فراکسیۆنی یەکێتیش ئەو داوایەیان رەتکردەوە.



PM:10:28:18/08/2015