مریەم ئەو کچە وونبووەی لە ساڵی ١٩٨٨ ەوە لەکاتی بۆردمانەکەی هەڵەبجە بە چەکی کیمیاوی لە خانەوادەکەی دابڕا، ئەمشەو بە دایکی شاد بووەوە.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ٨/١٨ به ئاماده‌بوونی مه‌حمودی حاجی ساڵح وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان له مۆنۆمێنتی هه‌ڵه‌بجه، پاش چەند مانگ چاوەڕوانی رێوڕه‌سمی شادبوونه‌وه‌ی مریه‌م بارودجیان كچه ونبووه‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه کەناوی هاوناز ئه‌سكه‌نده‌ره كچی گێلاس خان و باوكی شه‌هیدی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌یه ساز کرا.
به‌گوێره‌ی ئه‌نجامی پشكنینه‌كه به‌ڕێژه‌ی 99.65% ده‌ركه‌وت كه مریه‌م، ناوی هاوناز ئه‌سكه‌نده‌ره كه ده‌كاته كچی گێلاس خان و باوكی شه‌هیدی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌یه.