کۆبوونەوەی ٤ لایەنەکە کۆتایهات، دەچن بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ پارتی

پاش کاتژمێر و نیوێک کۆبوونەوە لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە هەولێر، وەفدی هەر چوار لایەنەکە بەرەو هۆڵی سەعد عەبدولآ رێککەوتن تا لەگەڵ وەفدی پارتی کۆببنەوە. 

وا بڕیارە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی پارتی و فازل میرانی سکرتێری پارتی لە هۆڵی سەعد عەبدولآ پێشوازی لە وەفدی چوار لایەنەکە بکەن.

ئەم کۆبوونەوەیە دوا دەرفەتە لە پێش کۆبوونەوەی پەرلەمان کە بڕیارە ٨/١٩ کاتژمێر ١١ لەسەر پرسی هەموارکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتی هەرێم سازبکرێت.


AM:12:19:19/08/2015