بەپەلە.. پەرلەمانتارێكی یەكگرتوو دەستی لەكار كێشایەوە

ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی، عومەر كۆچەر دەست لەكاركێشانەوەی خۆی لە پەرلەمان‌و ئەندامێتی لە یەكگرتووش راگەیاند.

كەمێك پێش ئێستا عومەر كۆچەر، پەرلەمانتاری یەكگرتوو لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا ئەندامێتی خۆی لە پەرلەمان هەڵپەسارد. ئەو وتی متمانەی بە سەرۆكایەتی پەرلەمان‌و فراكسیۆنی یەكگرتووش نەماوە.

هاوكات داوای لەلایەنەكان كرد بە نەرم‌و نیانی چارەسەر كێشەكان بكەن.

كۆچەر هەموو چالاكییەكانی خۆی لە پەرلەمان هەڵپەسارد‌و ئەندامێتی خۆیشی لە یەكگرتوی ئیسلامی وەرگرتەوە.



AM:10:52:19/08/2015