١١/١ سەرلەنوێ لە تورکیا هەڵبژاردن دەکرێتەوە

کۆمسیۆنی هەڵبژرادنی تورکیا رایگەیاند " بەهۆی ئەوەی لایەنەکان نەگەیشتنە رێککەوتن لەسەر پرسی پێکهێنانی حکومەت بڕیار درا ١١/١ وادەی هەڵبژاردنی پێشوەخت ئەنجام بدرێت".
وەک لە میدیاکانی تورکیادا بڵاوکرایەوە کۆمسیۆن ئامادەکاری لەماوەی (60) رۆژدا بە پێویست دەزانێت بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکە.

 ئەحمەد داود ئۆغلو لە کۆنگرەیەکەی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئەگەری بەهێز هەیە لە مانگی تشرینی دوەمدا هەڵبژاردنی پێشوەخت لە تورکیا ئەنجام بدرێت و داوای لە لایەنەکان کرد تا ئەو کاتە بەشداریی لە حکومەتی کاتی و کاربەڕێکەردا بکەن.

هەر دوو پارتی مەهەپە و جەهەپە لە رێگەی وتەبێژەکانیانەوە رایانگەیاند: بەشداریی لە حکومەتی کاتی و کاربەڕێکەردا ناکەن، جەهەپەش چاوەروانی ئەوەیە کە سەرۆکی تورکیا رایسپێرێت بۆ پێکهێنانی حکومەت، بەڵام تەیب ئۆردوغان ئەو کارەکە ناکات.

بەپێی میدیاکان، داود ئۆغلۆ دەیەوێت حکومەتێکی کاربەڕێکەر تا هەڵبژاردن لەگەڵ هەدەپە دروست بکات، بەڵام تا ئێستا هەدەپە بڕیاری نەداوە. 



PM:12:21:20/08/2015