کەسایەتی ئاینی ناسراو، مەلا عەلی کەڵەک دەڵێت: ئەم هەموو خوێنڕێژیە و ماڵ کاولکردنە هۆکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو هەموو جنۆکەو شەیتانەی لەناو لەشی سەرکردەکانی ئێمەدا هەیە.
لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە پۆستێکدا، مەلا عەلی کەڵەک لەسەر چارەسەرکردنی کێشەی پرسی سەرۆکایەتی دەڵێت: ئەو هەموو جنۆکە و شەیتانانەی لەناو لەشی سەرکردەکانی ئێمدایە ئەمریان پێدەکات کە شەڕ لەگەڵ یەکتری بکەن و خۆشیان هەستی پێانکەن.
عەلی کەڵەک دەڵێت: با ئەو سەرکردانە بێن بۆلام بە ئیزنی خوا، قەسەم بەوەی گیانی منی بەدەستە، ئەوی منی بەندە ئەیزانم لە جنۆکەو شەیتانەکان و ئێوە نایزانن، ئەو کێشەیەیان بۆیان چارەسەر دەکەم.