گوڵی شاشە توشی نەخۆشییەكی مەترسیدار دەبێت

ئەستێرەی بەناوبانگی میسری نەجلا فەتحی توشی نەخۆشییەكی مەترسیدار دەبێت.

حەمدی قەندیل كە یەكێكە لە ڕاگەیاندنكارە بەناوبانگەكانی عەرەب و هاوسەری نەجلای فەتحی ئەكتەری ناسراوی میسرە، توشبونی خێزانەكەی بە نەخۆشی هەوكردنی جگەر ڕادەگەیەنێت كە یەكێكە لە نەخۆشییە مەترسیدارەكان.

قەندیل لەڕێی پەیجە تایبەتەكەیەوە ئاماژە بەوە كردووە كە نەجلا بەهۆی بەكارهێنانی دەرزی بایەلۆجییەوە كە بۆ چاكبونەوە دژی نەخۆشی سەدەفی كە لەماوەی ڕابردوودا لەشی گرتبۆوە، توشی هەوكردنی جگەر بووە، لەئێستاشدا باری تەندروستی باش نییە و لە شاری زیورخی سویسرا چارەسەر وەردەگرێت.

نەجلا فەتحی تەمەن 65 ساڵ یەكێكە لە دیارترین ئەكتەرەكانی میسر و لە شەستەكانی سەدەی ڕابردووەوە سەرقاڵی ئەنجامدانی كاری هونەرییە و لە ساڵی 2000وە هیچ كارێكی هونەری ئەنجامنەداوە و لە ڕاگەیاندنەكان دووركەوتۆتەوە.



PM:03:15:20/08/2015